سەردێر

بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا دەچێتە شارۆچكە و شارەدێیەكان

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە بەم زووانە پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا دەبەنە شارۆچكە و چارەدێیەكانی سنووری پارێزگاكە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، “وەک ئامادەکارییەک بۆ پلانی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا لە شارۆچكە و شارەدێیەكان لیژنەی باڵای تۆڕی زیرەکی کارەبای سلێمانی بەسەرپەرشتی ئەندازیار سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی و ئەندازیار هۆشیار ئیبراهیم، بەڕێوبەری تۆڕی زیرەکی کارەبای سلێمانی و لێپرسراوانی بەشەکانی پلان و بەشی ڕووپێو و جێبەجێکردن کۆبوونەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر چۆنیەتی دانانی پلانی جێبەجێکردنی پرۆژەی زیرەکی کارەبا لە دەرەوەی شاری سلێمانی و شارۆچكە و شارەدێیەكان.

تا ئێستتا لەسنووری ناو شاری سللێمانی، پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ 62 گەڕەك دانراوە، كە كۆی گشتی پێوەرەكان دەكاتە 181 هەزار پێوەر و بڕیارە لە ماوەیەكی كەمدا پڕۆسەكە كۆتایی پێ‌ بهێنرێت.