سەردێر

ئەمڕۆ مووچەی چەندین وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێت

خەڵك-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك بڕیاری لەسەر دابوو، دوێنێ دەستی بە دابەشكردنی مووچە كرد و ئەمڕۆ هەینیش ژمارەیەك وەزارەت و دەستە مووچە وەردەگرن.

بەپێی خشتەیەك كە وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات بە لێبڕینی 21% بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران و 50% بۆ پلە باڵاكان دەستپێدەكات و بۆ ئەمڕۆش هەریەكە لە وەزارەتەكانی پەروەردە، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی، وەزارەتی داد، ئەنجومەنی دادوەری، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، وەزارەتی پلاندانان، دەستەی ژینگە، مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوە هەرێم، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی و چەند وەزارەت و دەستەیەكیتر مووچەكانیان وەردەگرن.