سەردێر

حكومەتی عیراق دەیەوێت شایستەى دارایی چوار ساڵ ڕادەستی هەرێم بكات

خەڵك-
پەرلەمانتارێكی سائیرون دەڵێت، حكومەت بەپێی دەستور، لایەنی بەرپرسە لە ئامادەكردنی بودجە و لە بودجەی ئەمساڵیشدا حكومەتی فیدراڵ بەنیازە شایستە داراییەكانی هەرێم لە 2014وە بۆ 2018 ڕادەستی هەولێر بكات.

ڕیاز مەسعودی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند:”یەكێك لە كێشەكانی بەردەم پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021، ئەوەیە كە حكومەت دەیەوێت شایستە داراییەكانی هەرێم لە 2014وە تا 2018 ڕادەستی هەولێر بكات، بەپێی دەستوریش، حكومەت بەرپرسە لە ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجە”.

بە وتەی مەسعودی:”حكومەتی عیراقی لە پرۆژە یاسای بودجەدا دیاریی كردووە كە شایستە داراییەكانی هەرێم لە 2014وە بۆ 2018 ڕەوانە دەكات، تا لەبەرانبەردا حكومەتی هەرێم پارەی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەستی بەغدا بكات، بەو واتایەی دەبێت حكومەتی فیدراڵ نزیكەی 30 ترلیۆن دینار بداتە هەرێم، ئەمەش لەلایەن فراكسیۆنە سیاسییەكانەوە ڕێگری لێدەكرێت و ڕەتكردەكرێتەوە”.