سەردێر

حكومەتی عیراق دەیەوێت نرخی دۆلار بگۆڕێت

خەڵك-
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانى عيراق لیژنەیەك بۆ ئاشكراكردنی كاریگەریی گۆڕینی نرخی خەرجی دۆلار لەبەرانبەر دیناری عیراقیدا، پێكدەهێنێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، میدیاكانی عیراق لە زاری حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بڵاویان كردەوە”ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە لیژنەیەك بۆ ئاشكراكردنی كاریگەریی گۆڕینی نرخی دۆلار لەبەرانبەر دیناری عیراقیدا پێكبهێنێت”.

بە وتەی حەیدەر مەجید”ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی بە لیژنەكە كردووە، ڕاسپاردەكانی لەماوەی یەك مانگدا بەرزبكاتەوە، یەكێك لە ئەركەمكانی لیژنەكەش، دۆزینەوەی ڕێگەچارە و پێشنیارە سەبارەت بە پرۆژەكانی وەبەرهێنان”.