سەردێر

نرخی بەرمیلێك نەوت 67 دۆلارى تێپەڕاند

خەڵك-
لە سایەی بەردەوامبوونی حاڵەتەكانی بڕانی كارەبا لە ويلايە یەكگرتووەكان و لاوازیی بەهای دۆلار، وێڕای زیادبوونی لەناكاوی عەمباری نەوتی خاوی ئەمریكا، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونتەوە كرد.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 2% ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و گەیشتە 67.16 دۆلار، بە هەمان شێوە نرخی بەرمیلێك نەوت خاوی خۆرئاوای تكساس بە ڕێژەی 1.6% بەرزبۆوە و گەیشتە 63.30 دۆلار.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، پەیمانگەی پترۆڵی ئەمریكایی ڕایگەیاندبوو، عەمباری نەوتی خاو لەم هەفتەیەدا بەراورد بە هەڵسەنگاندنەكان، ملیۆنێك بەرمیل زیادی كردووە.

كیڤن سۆلۆمۆن، شرۆڤەكاری (ستۆن ئێكس) لەو بارەیەوە ڕایگەیاند”لەم بەیانییەدا یاریكردنی نەوت لەنێوان قازانج و زیاندا بینرا، بەڵام بەهۆی لاوازیی دۆلاری ئەمریكایی، پتەوبوونی نرخەكەی بەدی دەكەین”.

ئەمڕۆ چوار شەممە، دەستەواژەی دۆلار لەبەرانبەر بەرچنەی شەش دراوی سەرەكیدا، لە نزمترین ئاستدا بینرا.