سەردێر

وتەبێژی حكومەتی هەرێم: 25ى مانگ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكریت

خەڵك-

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 25ی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و پرۆسەی دابەشكردنەكەش بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەكان دەبێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە بڕیارەكانی لیژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ڕایگەیاند:”حكومەتی هەرێم لە 25ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات و پرۆسەی دابەشكردنەكەش، بە پابەندبوون بە ڕێكارە تەندروستییەكان بەڕێوەدەچێت”.

پێشتر وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو، لەمەودوا مووچە هەموو مانگێك بەشێوەیەكی ڕێكخراو دابەش دەكرێت و لە هەموو 25ی مانگێكدا دابەشكردنەكە بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت”وەزارەتی تەندروستی یەكەم وەزارەت دەبێت كە مووچە وەردەگرێت، لەكاتی دابەشكردنەكەشدا، پێویستە هەندێك لە ڕێكارە تەندروستییەكانی وەك بەستنی ماسك و دووری نێوان كەسەكان ڕەچاو بكرێت”.