سەردێر

دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەكرێت

خەڵك-
بانكی ڕافیدەین دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن بانكی ڕافیدەینەوە بڵاوكرایەوە”دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی پارەداركردنی خۆیی و ناوەندی بۆ مانگی شوبات”.

بانكی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەكدا داوا لە فەرمانبەران دەكات، لە هەر شوێنێكن، مووچەكانیان وەربگرن.

حكومەتی فیدراڵ، هەموو سەری مانگێك لەڕێی پارەداركردنی بانگەكانەوە، بەشێوەیەكی رێكخراو دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكات، ئەمەش وێڕای ئەو تەنگژە داراییەی بەهۆی پەتای كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە ڕووی وڵات بۆوە.