دامەزراوەی GFPی جیهانی تایبەت بە ڕیزبەندی كردن ئاشكرایكرد، لە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەی زۆرترین نەوتی یەدەگیان هەیە، عیراق لە ڕیزبەندی پێنجەمدا دەبینرێت.
دامەزراوەی GFP لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردوەتەوە: عیراق خاوەنی 148 ملیار و 800 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگە، بەوەش پێگەی پێنجەمی هەیە لەناو ئەو وڵاتانەی زۆرترین نەوتی یەدەگیان هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتەكە: لە پلەی یەكەمدا فەنزویلا دێت كە خاوەنی 302 ملیار و 300 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگە ئەوەش لەناو 92 دەوڵەتی جیهاندا كە خاوەنی نەوتی یەدەگن، بەدوای ئەویشدا سعودیە دێت بە 266 ملیار و 200 ملیۆن بەرمیل، هەرچی وڵاتی كەنەدایە خاوەنی 170 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیلە و لەپلەی سێیەمدا دەبینرێت.
لە پلەی چوارەمیشدا ئێران دەبینرێت كە خاوەنی 157 ملیار و 200 ملیۆن بەرمیل، پلەی شەشەمیش لە دوای عیراق بۆ ئیماراتە و خاوەنی 97 ملیار و 800 ملیۆن بەرمیلە، وڵاتی ئەسیوپیاش لە كۆتا پلەی ڕیزبەندییەكەدایە بە 428 هەزار بەرمیل.
خەڵك – بەشی هەواڵ