سەردێر

دابەشكردنی مووچەی مانگی 2 لە عیراق دەستی پێكرد

خەڵك-
وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرای دەكات، كە فەرمانگەی ژمێریاری دەستی بە دەوام كردۆتەوە و لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات (2) دەكرێت.

ماوەی چەند ڕۆژێكە لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق قەدەغەی هاتووچۆ و كەرەنتینە پەیڕەو دەكرێت بەهۆی هەڵكشانی ژمارەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

وەزارەتی دارایی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دەستی كردۆتەوە بە دەوامی فەرمی بۆ پێدانی پارە و دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران.

ڕاشیگەیاندووە، لە سبەینێوە دوو شەممە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی شوبات-ی ئەمساڵ.

هەرچەندە پەسەندكردنی بودجەی 2021ی عیراق دواكەوتووە، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی داهاتی نەوت و ناوخۆ و دەروازەكان لە ئێستادا حكومەتی عیراق كێشەی دابینكردنی پارەی بۆ مووچە نەماوە.