سەردێر

ئەمساڵیش گەشتوگوزار نابووژێتەوە

خەڵك-

بەشێك لە شرۆڤەكاران پێشبینییان كردبوو لە 2021دا گەشتە ئاسمانییەكان و گەشتوگوزار دەبووژێتەوە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بەڵام بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی جیرۆزالیم پۆست ئەو پێشبینییانە راست نین.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە، مانگەكانی داهاتوو لە ساڵی رابردوو باشتر نابێت بەهۆی ئەو ئاستەنگانەی حكومەتەكان دایانناون بۆ سەفر لەگەڵ كەرەنیتە بەهۆی نەوەی نوێی كۆرۆناوە.

جێگری سەرۆكی كۆمپانیای فۆرد وەرد كێیس، ئۆلیفیە بونتی دەڵێت: شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ هەمان شەش مانگی ساڵی رابردوو دەبێت و شوێنە گەشتیارییەكان هیچ سەرنجێكیان لەسەر نییە تا ئێستا، ئەو شوێنەی پلەی گرتنیان بۆ كراوە 22% بۆ ئیمارات، 20% بۆ قەتەر، 23% بۆ میسرە.

راشیگەیاند ئاستەنگەكانی سەفەر خۆیان دەببینەوە لەو مەرج و رێوشوێنانەی حكومەتەكان گرتویانەتەبەر، بەتایبەت كەرەنتینە.