سەردێر

سعودیە لە مۆزدا ركابەری ئیكوادۆر دەكات

خەڵك-

ژنێكی عەرەبستانی سعودیە لە پارێزگای جازان توانیویەتی 100 هەزار نەمامی دار مۆز بنێژێت بۆ بە بازاڕكردنی بەرهەمی مۆز بە شێوەیەكی بەرفراوان و هێنانەدی خەونەكەی بە ركابەری لەگەڵ ئیكوادۆر.

زولەیخا یەحیا خاوەنی گەورەترین باخی مۆزە دەڵێت جازان باشترین ناوچەیە بۆ چاندن بۆ هەر بەرهەمێك، كەشوهەواكەی گونجاوە بۆ داری مۆز و نزیكە لە كەشوهەوای ئەو وڵاتانەی بەرهەمی باشی مۆزیان هەیە، تەنانەت بۆ یەكەمجار لە ناوچەكەدا موزی سووریشی چاندووە.

راشیگەیاند تووشی چەندین ئاستەنگ بووەتەوە لەوانە كەمی دەستی كار و بەرزی كرێ، چارەسەری كێشەی گەردەلوولیشی كردووە كە لەسەرەتاوە زیانی لە دارەكان داوە، لەگەڵ بەرزی نرخی مەوادی كیمیایی.

ئاماژەی بەوەشكردووە ئەو خوازیاری ئەوەیە كە باخە مۆزەكەی بكاتە شوێنێكی گەشتیاری، تا بەرهەمەكانی بەشێوەیەكی جوان و بە نرخێكی كەم بداتە گەشتیاران لەگەڵ بەرهەمی دیكەی وەك ماست و برنج.