سەردێر

بودجەی بەرگری عەرەبستان 70 ملیار دۆلارە

خەڵك-

عەرەبستانی سعودی هەوڵ دەدات بە بڕی 20 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە پیشەسازی سەربازیدا بكات لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا لە چوارچێوەی پلانی زیادكردنی تێچووی نێوخۆیی بۆ بواری سەربازی.

پارێزگاری دەستەی گشتی پیشەسازی سەربازی عەرەبستان لە كۆنگرەی بەرگری لە ئەبوزەبی رایگەیاند، حكومەتی عەرەبستان پلانێكی داناوە تا بە بڕی 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان بكات لە بواری پیشەسازی سەربازی لە عەرەبستان لە ماوەی داهاتوودا، هاوكات 10 ملیار دۆلاری دیكە بۆ بواری توێژینەوە و پێشخستن.

ئاماژەی بەوەشكرد عەرەبستان هەوڵ دەدات بۆ زیادكردنی تێچووی سەربازی لە بواری توێژینەوە سەربازییەكان و بەرەو پێشبردن لە 0.2% بۆ نزیكەی 4% لە تێچووی چەكداری تا 2030.

عەرەبستان هەوڵ دەدات بۆ پێشخستنی پێشەسازی لە بوارەكانی چەك و سیستمی بەرگری سەربازی نێوخۆیی و ئامانجیەتی تێچووی 50%ی بودجەی سەربازی لە نێوخۆدا بێت تا 2030.

بودجەی بەرگری عەرەبستان نزیكەی 70 ملیار دۆلارە، ئەندامەكانی سوپای عەرەستان كە لە كاردان بریتین لە نزیكەی 230 هەزار كەس بە پێی ئامارەكانی سایتی گلوباڵ فایر پاوەر.

عەرەبستان لە دوای میسر پلەی دووهەم دەگرێت لە بەهێزترین سوپادا و لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیشدا پلەی پێنجەمی هەیە.