سەردێر

نرخی ئاڵتون بەرزبووەوە

خەڵك-
دوای دابەزینی بەهاكەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك و لە بەرامبەردا بەرزبوونەوەی بەهای نەوتی خاو، ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی ئاڵتون لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

دانا وەرتی، خاوەنی زیِڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، وەك پێشبینییان كردبوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی یەك ئۆنسە زێڕ بۆ 1760 دۆلار دبەزی و بەوەش نرخی یەك مساقاڵ زێڕی عەیارە 21 بۆ 360 هەزار دینار دابەزیبوو.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ شەممە جارێكی دیكە نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی بەرزبۆتەوە و نرخی یەك ئۆنسە گەیشتۆتە 1784 دۆلار و بەهای لیرەش (لیرەی دوبەی ڕەشادی) بۆ 379 دۆلار بەرزبۆتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهای یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بۆ 367 هەزار و عەیارە 18 بۆ 315 هەزار دینار بەرزبوونەوە.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا وایكردووە چالاكی ئابووری بەشێوەیەكی گشتی كەم ببێتەوە و لەبەرامبەریشدا بەهای زێڕ لە بۆرسەی جیهانی بەرزببێتەوە.