سەردێر

وادەی دەنگدان لەسەر بودجە ئاشكراكرا

خەڵك-
لیژنەی دارایی، وادەی دەنگدان لەسەر بودجەی فیدراڵی گشتی ساڵی 2021 ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ هەینی ئاژانسی فەرمی (العراقیە) لە زاری سادق سوڵتانی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاند”پێنج شەممەی داهاتوو وادەی دەنگدان دەبێت لەسەر بودجەی 2021، ئەمەش دوای گەیشتنی حكومەت بە ڕێكەوتنی كۆتایی سەبارەت بە هەناردەی نەوتی هەرێم”.

بە وتەی سوڵتانی” حكومەتی فیدراڵ لەگەڵ شاندنی هەرێم، گەیشتوونەتە ڕێكەوتنی نیمچە كۆتایی لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم و پشكی هەرێم لە بودجەدا”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت”ڕێكەوتنەكە خۆی لە ڕادەستكردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەلایەن هەرێمەوە بە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ) دەبینێتەوە، ئەو نەوتەی تری هەرێم بۆ تێچووی بەرهەم و بەبازاڕكردن و بەكاربردنی ناوخۆی هەرێم دادەنرێت”.