سەردێر

نرخی نەوتی خاو جارێكی دیكە دابەزی

خەڵك-
لەگەڵ ئەوەی دوێنێ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە زیاتر لە 65 دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ 63 دۆلار دابەزی، بەهەمان شێوەش نرخی خاوی تەكساسیش ڕووی لە دابەزین كرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 19-2-2021 نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ 63 دۆلار و 9 سەنت دابەزی لەكاتێكدا دوێنێ نرخەكەی بەرزبوەوە بۆ زیاتر لە 65 دۆلار.

هەر ئەمڕۆ لەگەڵ دابەزین نرخی نەوتی خاوی برێنت نرخی نەوتی خاوی تەكساسیش بۆ 59 دۆلار و 50 سەنت دابەزی لەكاتێكدا دوێنێ بەهاكەی گەیشتە 60 دۆلار و 90 سەنت .

ئەمە لەكاتێكدایە ، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا نرخی نەوت بەوشێوەیەكی دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخوەوە نەبینی.