خەڵك-
حكومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانگەكان بۆ ئامادەدەكردنی لیستی موچە مانگی شوبات ئاگاداردەكاتەوە.
بەپێی نوسراوێك، حكومەتی هەرێمی كوردستان،ئاگاداری سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان دەكات، لیستی مووچەی مانگی شوبات بەپێی میكانزمی مانگی كانوونی دووەم، بەبڕینی ڕێژەی 21% و بە برینێ 50% لە پلە تایبەتەكان، ئامادە بكەن.
هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە”بە زووترین كات لە كۆی بڕی پارەكان بەپێی هەر وەزارەتێك بە زوترین كات، ئاگادارمان بكەنەوە”.
پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بوو، هەموو 25ی مانگێك موچەی فەرمانبەران بەلێبڕینی 21% فەرمانبەران و 50%ی پلە باڵاكان، دابەشبكرێت.