سەردێر

راگیرانی نمایشەكان زیانی 600 ملیۆن دۆلاری هەیە

خەڵك-
ساڵانە لە چوار هەفتەی مانگەكانی شوبات و ئادار بەڕێوەبەرانی نمایشی جلوبەرگ، ناسراوانی بوارەكە، نمایشكاران، هۆگرانی نمایش روویان لە شارە گەورەكان و پایتەختەكان دەكرد بۆ ئامادە بوون لە رێوڕەسمەكانی نمایشی جلوبەرگ، ئەمەش داهاتێكی گەورەبوو بۆ ئابووری ئەو وڵاتانەی رێوڕەسمەكانی لێ ساز دەكران.

شارەكانی نیویۆرك، لەندەن، پاریس و میلانۆ لەو شارانەن ساڵانە داهاتێكی زۆریان دەستدەكەوت لە رێگای نمایشەكانی جلوبەرگەوە.

بەپێی ئامارەكان ئەو چوار شارە گەورە و ناسراوەی جیهانیان زیانی ئابوورییان گەیشتووەتە سەرووی 600 ملیۆن دۆلار بە هۆی كەمبوونەوەی چالاكییە ئابورییە وەرزییەكان ئەمساڵ لە ئەم وەرزەدا.

هۆكاری سەرەكی ئەم پاشەكێشەیەش بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا و ئاستەنگەكانی سەفەركردن و رێوشوێنەكانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنایە.