سەردێر

كۆرۆنا ملیارێك دۆلار زیانی لە ئێرباس دا

خەڵك-

كۆمپانیای ئێرباس لە ماوەی ساڵی 2020دا زیانی 1.1 ملیار دۆلاری بەهۆی كۆرۆناوە كردووە بەهۆی وەستانی فڕۆكەكانی لە كاركردن و دواخستنی گرێبەستەكانی رادەستكردنی فڕۆكەكان بە كۆمپانیاكانی ئاسمانی كە كڕیویانن.

لە كۆتایی ساڵی رابردوودا سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئێرباس جیوم فوری رایگەیاند، پیشەسازی فڕۆكە ناگەڕێتەوە پێش قەیرانی كۆرۆنا لە پێش هاتنی ساڵی 2025.

ناوبراو لە كۆنفڕانسی فڕۆكەوانیدا راشیگەیاند ئەوروپا دواكەوتووە لە پشت بەستن بە پرۆگرامێك بۆ كردنەوەی سنوورەكان و پشكنینی گەشتیاران.

یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی هەوایی پێشتر رایگەیاندبوو تێكڕای زیانی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی 157 ملیار دۆلار بووە لە ماوەی ئەمساڵ و ساڵی رابردوودا.

نەخۆشی كۆرۆنا ساڵێك و نزیكەی دوو مانگە لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە، كاریگەری نەرێنی قورسی لەسەر بواری ئابووری دروستكردووە و هەندێك قەیرانی قوڵی دارایی بۆ هەندێك وڵات دروستكردووە.