خەڵك
وتەبێژی یەكیتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لامەركەزی ئەگەر لە پێناو بەرزكردنەوەی داهات و خەرجكردنەوەی بێ بۆ خزمەتی هاووڵاتیان و جێ بەجێ كردنی پڕۆژە بێت بۆ شارەكە ئێمەش پشتیوانی دەكەین ئیمانمان پێی هەیە و دەشڵێت ،”هەرێم مەناخێكی هەیە لە ڕووی جوگرافیەوە كە 8 جۆر سێكتەری سەرەكی وەبەرهێنانی تێدا دەكرێت” .
یاسین مەحمود ڕەشید، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی پەیام ڕایگەیاند، كۆبونەوەكی گرنگمان لەگەڵ دەستەی گشتی وەبەرهێنان لەهەرێم ئەنجام دا، كە تایبەت بوو بە دۆخی وەبەرهێنەران لە هەرێم و یاسای وەبەرهێنەران .
ڕاشیگەیاند، لە هەرێم سوپاس بۆ خوا، كە پێكهاتەی جوگرافیەكەی بەجۆرێكە بۆ هەموو جۆرەكانی وەبەرهێنان دەست دەدات ، بەڵام وەك پێویست كاری لەسەر نەكراوە، كە ئەگەر بە شێوەی زانستی كاری لەسەر بكرایە ئەوا ئێستا دۆخی هەرێم شتێكی دیكە بوو لە ڕووی ئابووری و هەلی كار و چەندانی دیكەوە .
وتیشی ،”وەرگرتنی باج لە وەبەرهێنەران لەلایەن حكومەتەوە بەجۆرێكە، كە لەماوەی ڕابردوودا هەرچی ئیمتیازاتی وەبەرهێنەران هەیە كە پێیداوە، بە وەرگرتنی باج بە شێوەی هەڕەمەكی خەریكە هەموویان لێ وەردەگیرێتەوە “.
باسی لەوەشكرد، لامەركەزی بۆ هەموو حكومەتێكی خۆجێی ئەگەر لە خزمەت بەرز كردنەوەی داهات و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی خۆی بێت و پڕۆژەی پێ جێ بەجێ بكرێت، پشتیوانی لێ دەكەین ئیمانمان پێی هەیە و هەموو لایەنێكیش دەبێت كاری لەسەر بكات نەك بە پێچەوانە .
ئاشكراشیكرد،ئێستا لەهەرێم بەجۆرێك ئاستەنگی بۆ وەبەرهێنەران دروستكراوە، كار گەیشتۆتە ئەوەی ڕۆژانە لەجیاتی ئەوەی كۆمپانیا زیاد بكات، كۆمپانیاكان مایەپوچی خۆیان ڕادەگەیەنن، كە لەداهاتوودا بەزیان بۆ هەموو لایەك دەشكێتەوە .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێستا حكومەت كارەبای لەسەر وەبەرهێنەران زیاد كردووە، كە لە سەری مانگەوە كارەبای بازرگانی دەبێتە 150 دینار، بەو شێوەیە بێت دەبێت لەمەبەدوا لە مۆڵ و ماركێتەكان مۆم لەجیاتی ڕوناككەرەوەی كارەبایی بەكاربهێنرێت .
لینكی ڤیدیۆكەی : چاوپێكەوتنەكەی یاسین مەحمود ڕەشید