سەردێر

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆماركرد

خەڵك-
نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی بەرزترین ئاستی لە ماوەی ساڵێكدا تۆماركرد و بۆ یەكەمجار 64 دۆلاری تێپەڕاند.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (فیكس نیوز دەیلی) ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیان جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی توماركرد و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 64 دۆلار و 23 سەنت.

هەر بەپێی هەواڵەكە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس بەرزبۆتەوە بۆ 60 دۆلار و 93 سەنت.

لەدوای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە لە سالچی ڕابردوودا و بڵاوبوونەوەی بە زۆربەی وڵاتانی جیههاندا لە مانگی شوبات-ی ساڵی ڕابردوودا تا ئێستا نرخی نەوت نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە، لەكاتێكدا لە سەرەتای ساڵی ڕابردوودا بۆ نریكی 10 دۆلار دابەزیبوو.