سەردێر

نرخی ئاڵتون بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

خەڵك-
بەهۆی ناسەقامگیری بازاڕی جیهانی و كەمبوونەوەی خواست لەسەری و سەرهەڵدانی جۆرێكی گۆڕاوی كۆرۆنای نوێ‌ لە زۆربەی وڵات، بەهای زێڕ لە بازاڕەكانی جیهانی بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد.

دانا وەرتی، لە زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێكە بەهای زێڕ ڕووی لە دابەزین كردووە و ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بەهای یەك ئۆنسە بۆ 1795 دۆلار دابەزی و هاوكات نرخی یەك لیرەی دوبەی بۆ 375 دۆلار دابەزیوە.

ڕاشیگەیاند، بەهای یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بۆ ٣٦٩ هەزار و عەیار 18 بۆ 310 هەزار هەزار دابەزیوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ دابەزینی بەهای زێڕ، نرخی دۆلاریش بەردەوام لە گۆڕانكاریدایە و ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بۆ 146 هەزار و 250 دینار بەرزبۆتەوە.