سەردێر

لە هەولێر 4 ماركێت داخران

خەڵك-
قائیمقامیەتی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و كەموكوڕی لە نرخ 4 ماركێتیان داخستووە.

قائیمقامیەتی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لێژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕ بەسەرپەرشتی نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر و سەرۆكی لیژنە شەوی ڕابروو پشكنین و بەدواداچوونی بۆ (12) سوپەر ماركێت ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە، بەھۆی نەبوونی مۆڵەت و كاركردن بە پێچەوانەی مەرج و ڕێنماییەكان و كەم و كوڕی لەنرخ (4)ماركێت داخران.

ئاشكراشی كردووە، ئەو شوێنانەی سەرپێچیان هەبوو تۆماركران، بەپێی یاسا كاردانەوە بەرامبەر خاوەنەكانیان دەكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، جگە لە داخستنی شوێنەكان، سەرپێچیكاران سزای پێبژاردبیان بۆ دەكرێت، ئەوەش بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە، كە ئاڕاستەی قایمقامیەتی هەولێر كراوە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان