سەردێر

سبەینێ‌ مووچەی توێژێك دابەش دەكرێت

بڕیارە سبەینێ‌ سێشەممە، مامۆستایانی وانەبێژ لە شارۆچكەی شارەزوور مووچە وەربگرن، بەڕێوبەری خۆیەتی و میلاكات لە پەروەردەی شارەزووریش ڕایدەگەیەنێت، مەرجە مامۆستایانی وانەبێژ خۆیان ئامادەبن بۆ وەرگرتنی و مووچەی كەس بە كەس نادرێ “.


نەبیل حەمە ساڵح، بەڕێوبەری خۆیەتی و میلاكات لە پەروەردەی شارەزوور بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، “سبەینێ‌ سێشەممە لە بینای ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور مووچەی مانگی 10ی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ساڵی ڕابردوو دابەش دەكرێت “.

بەهۆی سووتاندنی بینای بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور لە لایەن خۆپیشاندەران ئێستا بەشێك لە فەرمانبەرانی لە بینای بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەكەدا كارەكانیان بەڕێدەكەن.

بەڕێوبەری خۆیەتی و میلاكات لە پەروەردەی شارەزوور وتیشی،”دەبێت مامۆستایانی وانەبێژ خۆیان ئامادەبن بۆ كاری پێویست و بە پێچەوانەوە مووچەی كەس بە كەس نادرێت”.

هەروەك، ئاشكراشیكرد، “ژمارەی ئەو مامۆستایانەی وانەبێژن 260 مامۆستان و بڕی پارەكەش 74 چوار ملیۆن دینارە “.

خەڵك – یەحیا حبیب



هەلبژاردە

گرنگترینەکان