خەڵك-
بانكی ناوەندی عیراق، بڕێكی زیاتر دراوی دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 38 ملیۆن و 206 هەزار دۆلاری لە فرۆشتنی ئاشكرادا خستەبازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 29 ملیۆن و 452 هەزار دۆلار بوو، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بنیوە.
بانكی ناوەندی دەڵێت، تێكڕای پارەكە بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات كە لە 11 بانك پێكدێن و هەر دۆلارێكیش بە 1460 دۆلار فرۆشراوە.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی عیراق، ناڕەزاییەكی گەورەی لای خەڵك دروستكردووە و ناوبەناو لە بەغدا و شارەكانی تری عیراق، گردبوونەوەی ناڕەزایی بەرانبەر بەو هەنگاوەی حكومەت و بانكی ناوەندی سازدەكرێت كە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ كاریگەریی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووە بەهۆی گرانبوونی كاڵا و پێداویستییە هاوردەكراوەكان.