سەردێر

پەروەردە دەربارەی دامەزراندنی مامۆستای وانەبێژ بڕیاریدا

خەڵك-
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بڕیاریدا بۆ سالچی نوێی خوێندن هیچ مامۆستایەكی وانەبێژ دانەمەزرێنێت و جەختدەكاتەو، كە تەنها سوود لە مامۆستایانی ساڵی ڕابردوو وەردەگرن.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە گشتاندنێكدا بۆ سەرجەم خوێندنگەكانی سنووری سلێمانی ڕایگەیاندووە، سەبارەت بە مامۆستایانی (وانەبێژ) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ بەڕێوەبەرێتیمان تەنها سوود لە مامۆستایانی وانەبێژی ساڵی ڕابردوو وەردەگرێت.

ڕاشیگەیاندووە، تەنها مامۆستایانی ساڵی ڕابردوو بەپێی “پسپۆڕیی و شاغیر” دادەنرێنەوە، بۆیە داواكارین كەس سەردانی پەروەردە نەكات بۆ وانەبێژی.

ماوەی هەفتەیەكە پڕۆسەی خوێندن بۆ پۆلەكانی 1ی بنەڕەتی تاوەكو 11ی ئامادەیی دەستی پێكردۆتەوە و لە مانگی ڕابردووشەوە دەوامی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستی پێكردۆتەوە.