سەردێر

دواین بڕیار بۆ پێوەری زیرەكی كارەبا ئاشكراكرا

خەڵك-
تا ئێستا نزیكەی نیو ملیۆن پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ ماڵان و شوێنە گشتییەكان بەستراوە و ئەندامێكی لیژنەی باڵای بەستنی پێوەرەكەش ڕایدەگەیەنێت، كە تا كۆتایی ئەمساڵ پێوەرەكە بۆ هەموو هاوبەشانی كارەبا دەبەسترێت.

عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی باڵای پێوەری زیرەك ڕایگەیاند، سەرۆكی حكومەت و وەزیری كارەبا هەموو پێداویستییەكانی سەركەوتنی پڕۆژەی بەستنی پێوەری زیرەكیان دابین كردووە.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا 481 هەزار لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و گەرمیان دانراوە.

جەختیشی كردەوە، تا كۆتایی ئەمساڵ پێوەری زیرەك بۆ هەموو هاوبەشانی كارەبا، كە ژمارەیان ملیۆنێك و 500 هەزار هاوبەشە دادەنرێت و پڕۆسەكە تەواو دەبێت.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) پرۆژەی پێوەری زیرەكی كارەبا لە كۆتایی مانگی 9ی ساڵی 2019 چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و تا ئێستا لە ناوشاری سلێمانی زیاتر لە 164 هەزار پێوەر لە (67) گەڕەكی ناو شاری سلێمانی دانراوە.