سەردێر

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق بڕیارێك لە دژی هەرێم دەردەكات

خەڵك-
دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان وەك دەروازەیەك بۆ ترانزێت پشتیان پێ نابەسترێت.

بەپێی نووسراوێكی دەستەی دەروازە ستوورییەكانی عیراق، كە 9ی ئەم مانگە ئاڕاستەی وەزارەتی گواستنەوە (بەشی گواستنەوەی وشكانی) كردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “تەنها دەروازە سنوورییەكانی زرباتیە، مونزریە، ترێبڵ، قائیم، عەرعەر و سەفوان وەك دەروازەی سنووری بۆ كاروباری ترانزێت پشتیان پێ‌ دەبەسترێت و لە ئێستادا دەروازە ئاوییەكان بەكارناهێنرێن.

هەر بەپێی نووسراوەكە، كە واژۆی لیوا عومەر عەدنان وائلی لەسەرە، “دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان وەك دەروازەیەك بۆ ترانزێت پشتیان پێ نابەسترێت، لەبەرئەوەی حكومەتی هەرێم بڕیاری ژمارە 12ی ساڵی 2019ی ئەنجومەنی وەزیرانی جێبەجێ نەكردووە”.