سەردێر

هەرێم بەبڕی 7 ملیۆن دۆلار وزەی كارەبا لە توركیا دەكڕێت

هەرێمی كوردستان بە بڕی 7 ملیۆن دۆلار 150 مێگاوات وزەی كارەبا لە توركیا دەكڕێت و كڕینی ئەو بڕە كارەبایەش لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

كەمال محەمەد وەزیری كارەبای هەرێم ڕایگەیاند: لە ڕۆژی 23ی مانگی ڕابردووەوە دەستمان بە كڕینی بڕی 150 مێگاوات وزەی كارەبا لە توركیاوە كردووە و بابەتەكەش پەیوەستە بە بارێكی تەكنیكی و داراییەوە و بە پێچەوانەوە ویستیان نەبووە ئەو بەرهەمە كارەبایە لە توركیا بكڕن و ئەو بڕەشی كڕیویانە ناتوانێت كێشەی كارەبا لە هەرێم چارەسەر بكات.

وەزیری كارەبای هەرێم وتیشی، كڕینی ئەو بڕە كارەبایە بەشێوەیەكی كاتییە تا ئەو كاتەی دەتوانرێت كار بە وێستگەی هەزار میگاواتی دهۆك بكرێت كە بە گازوایل ئیش دەكات و ئەگە بخرێتەكار خەرجییەكی زۆرتر لەسەر هەرێم دەكەوێت تا ئەوەی هەرێم ئەو كارەبایەی لە دەرەوە پێ‌ هاوردە بكات.

خەڵك – بەشی هەواڵ