سەردێر

بانكی ناوەندی 15 ملیۆن قەرز دەداتە فەرمانبەران

خەڵك-
یەكێتی بانكە تایبەتە عیراقییەكان ڕایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی دەستپێشخەری 1 ترلیۆن دینار بانكی ناوەندی 15 ملیۆن دینار قەرز دەداتە ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان لە بانكە حكومی و تایبەتەكان جێگیركردووە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن عەلی تارق بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یەكێتی بانكە تایبەتەكانەوە بڵاوكرایەوە”بانكی ناوەندی بڕیاریدا پشتیوانی لە كارمەندانی دامەزراوەكانی دەوڵەت بكات لە كەرتی گشتی و دامەزراوە ئەمنییەكان، لەڕێی بەخشینی قەرزی تایبەت و ئاسانكاریكردن بۆیان لەكاتی دانەوەدا، قەرزەكەش لە 15 ملیۆن دینار تیبَناپەڕێت و سودی ناخرێاتەسەر و تەنیا بە عمولەی 4%ی دەبێت و ماوەی دانەوەشی 5 ساڵ دەبێت بەبێ‌ بارمتە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”قەرزەكە تەنیا ئەو فارمانبەرانە دەگرێتەوە كە مووچەكانیان لە بانكەكاندایە، داواش لە دامەزراوەكانی دەوڵەت دەكرێت، مووچەی فەرمانبەرەكانیان لە لە بانكەكاندا جێگیر بكەن تا ئەو سودەیان پێبگات”.

یەكێتی بانكە تایبەتەكان دەڵێت”ئەو قەرزە تایبەتە و دیاریكراو نییە، فەرمانبەر دەتوانێت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییە تایبەتییەكانی ژیانی ڕۆژانەی خۆی بەكاریی بهێنێت، وەك خانوودروستكردن و هاوسەرگیریی و كڕینی ئۆتۆمبێل و ئەوانی تر”.