سەردێر

كرێكارانی بیانی لە هەرێم رەوشیان خراپە

سلێمانی – نزار جەزا

سەرۆکی رێکخراوی داکۆکی کردن لە مافی کرێکارانی بیانی رایكەیاند پێشێلکارییەکان بەرامبەر کرێکارانی بیانی زیادیانکردووە، چونکە دۆخی هاوڵاتییان خراپە، کاتێکیش دۆخی ئەوان خراپبێت ئاستی تاوانکاری و پێشێلکارییەکان زیاد دەکات.

حەمە هەژار، بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، بەگشتی دۆخی هەموو کرێکاران خراپە، بەتایبەت ئەوانەی بژێوی ژیانیان ڕۆژانەیە، ئەمەش پەیوەندی بەنەبوونی یاساوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەجێبەجێنەکردنی یاساکانە.

ڕوونیکردەوە، ساڵی ٢٠٢٠ ساڵێکی ڕەشبوو بۆ تەواوی خەڵک، کرێکارانی بیانیش لەهەرێمی کوردستان بێکارببوون و دۆخیان خراپبوو.

باسی لەئەوەشکرد، ئەو کرێکارانە دووجار دۆخیان خراپە، چونکە لێرە ماونەتەوە و لەهەندێک كاتیشدا ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ لای کەسوکاریان لەوڵاتەکەی خۆیان.

بەکۆی گشتی لەهەرێمی کوردستان سەرو ٢٩ هەزار کرێکاری بیانی هەن و ڕۆژانە کاری جۆراوجۆر لە هەرێمی کوردستاندا دەکەن.