سەردێر

كێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەر دەكرێت

خەڵك-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە خەرج كردنی بڕی زیاتر لە 4 ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی دوكان- سلێمانی.

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، “لەسەر ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی دا بە تەمویل كردنی هەژماری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە گوژمەی 4 ملیار و 82 ملیۆن و 118 هەزار دینار بۆ چارەسەری كێشەی ئاوی سلێمانی”.

هەر بەپێی نووسراوەكە، “ئەو بڕە پارەیە بۆ پڕۆژەی دابینكردنی پەمپ و ماتۆڕە بۆ پڕۆژەی ئاوی دوكان- سلێمانی/1 و تەمویلەكە بەشێوەی نەقدی دەبێت”.