سلێمانی – نزار جەزا
ئەمڕۆ چوار شەممە سێزدەهەمین كۆبوونەوەی یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی عێراق لەسلێمانی دەستیپێكرد.
سیروان محەمەد سەرۆكی ژووری بارزرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئامانجیان لەم كۆبوونەوەیە داڕشتنەوەی سیاسیەتی ئابووری عێراقە و كەرتی تایبەت چۆن بەرەوپێش بڕوات و چۆن چارەسەری گرفتەكانیان بكەن.
ئاماژەی بەئەوەشدا، لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆدەكەن و ژمارەیەك بڕیاری باش لەخزمەتی هاوڵاتییانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەدەن، بۆئەوەی بتوانن هەلی كاری زیاتر بۆ هاوڵاتییان دابینبكەن و كارگەكان بخەنەوەگەڕ.
ئەم كۆبوونەوەیە سێزدەهەمین كۆبوونەوەی یەكێتیی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی عیراقە، كە ئەمساڵ بڕیاریاندا لەشاری سلێمانی ئەنجامبدرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە ساڵانە ئەم كۆبوونەوەیە لەپارێزگایەكی عێراق ئەنجامدەدرێت و تێیدا گۆڕانكاری لەبڕیار و كارەكانیاندا دەكەن، بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان.