سەردێر

“هەموو 25ی مانگێك مووچە دەدرێـت”

خەڵك-ئارام سەردار

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دارایی كۆبووینەوە، گرنگترین پرس یاسای بوودجە بوو، پێی ڕاگەیاندن ١٥ی ئەم مانگە پڕۆژەیاسای بوودجە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەن، دوای پەسەندكردنی ڕەوانەی پەڕلەمان دەكرێت، ئێمەش ئامادەكاریمان كرد,وە.

هێڤیدار ئەحمەد لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژامەوانیدا دەشڵێت، ئەوەی وەزارتەكان داوایان كردووە لەناو بوودجە داوای ٣٠ ملیار دۆلاریان كردو,ە، بەڵام بەوتەی وەزیر داهاتی هەرێم هێندە نییە و كەمكراوەتەوە بۆ ١٤ تڕلیۆن دینار، ڕەنگە كەمتر یان زیاتر بكرێت ئەوەش وەستاوەتەوە سەر ڕێككەوتن لەگەڵ بەغداد.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆچوونێك هەیە لەبەغداد كە پارە بۆ هەرێم ڕەوانە نەكرێت و ٧ مانگە یەك دینار لەعیراق بۆ هەرێم نەهاتووە، نیەتەكانیشیان ڕێككنەكەوتنە بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم بۆ ئەوەی هیچ پارەیەك لەدەست هەرێم نەبێت، لەبەر ئەوە ئومێدمان ئەوەیە یاسای بوودجەی هەرێم هەبێت.

لەبارەی دابەشكردنی مووچە وتی: تەئكیدمان كردووە لەوەزیری دارایی كە مووچە دێت یان نا كاتەكەی چۆنە، وەزیری دارایی وتی ٢٥ی هەموو مانگێك مووچە دابەش دەكرێت بەپێی داهاتی نەوتی و نانەوتی و هاوكارییەكانی هاوپەیمانان.

هێڤیدار ئەحمەد باسی لەوەشكرد، مانگانە ١٦٠ ملیۆن دۆلار لەداهاتی گومرگەكان ناگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت، هەرچەندە هەوڵی داوە بەڵام هەنگاوەكان نەچۆتە پێشەوە.