سەردێر

نرخی بەرمیلێك نەوتی بەسرە 61 دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك-
نرخی نەوتی سوكی خاوی بەسرە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بەرزترین ئاستی تۆماركرد.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بەرمیلێك نەوتی سوكی خاوی بەسرە، گەیشتە 61.40 دۆلار، ئەمەش بەپێی دوایین بڵاوكراوەی فەرمی نرخی نەوت كە بەرزترین ئاستی ئەو جۆرە نەوتە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا دادەنرێت.

هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 61.08 دۆلار، ئەمەش بە بەرزترین ئاستی نرخی ئەو نەوتە دادەنرێت لەماوەی 11 مانگی ڕابردوو.

عیراق پشت بە بەردەوامبوونی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبەستێت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی 2021 كە لیژنەی دارایی پەرلەمان لەبارەیەوە دەڵێت، لەكاتی پێداچوونەوە بە ڕەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەدا، بڕی كورتهێنانی لە 71 ترلیۆن دینارەوە بۆ خوار 30 ترلیۆن دینار كەمكردۆتەوە.