لە سلێمانی بڕێكی زۆر دۆشاوی تەماتە لەناودەبرێت

سەردێر

خەڵك-
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە لەسەروو مزگەوتی گەورە دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر دۆشاوی تەماتەدا گرتووە و بەهۆی خراپ بوونییەوە لەناودەبرێت.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر زانیاری بەشی ڕێكاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، لیژنەكانمان لە كۆگایەك عەمباركردن لە بازاڕی سەركەوتن، لەشەقامی كاك ئەحمەدی شێخ، سەروو مزگەوتی گەورە دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر دۆشاوی تەماتەدا گرتوە.

ڕاشیگەیاندووە، پاش پشكنینی فیزیایی و كیمیایی دەركەوتوە شیاوی خواردن و بەكارهێنان نیە.

جەختیشی كردۆتەوە، بۆیە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.