سەردێر

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆماركرد

خەڵك-

نرخی نەوتی برێنت، بۆ یەكەمجار لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە، ئاستی 60 دۆلاری بۆ بەرمیلێك تبێپەڕاند.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێت بەڕێژەی 0.77% بەرزبۆوە و گەیشتە 60.01 دۆلار، بە هەمان شێوە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساس، بەڕێژەی 1.18% بەرزبۆوە و گەیشتە 57.53 دۆلار.

دوای فراوانبوونی هەڵمەتەكانی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان كە دەبێتە مایەی كەمبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی (كۆڤید-19) و هەڵگرتنی كەرەنتینە، نرخی نەوت گەشبینی بەحۆوەبینی سەبارەت بە بوژانەوەی داواكارییەكان لەسەر نەوتی خاو لە بازاڕەكانی وزە لە جیهان كە ڕەنگە نرخەكان بۆ پێش بڵاوبوونەوەی پەتاكە بگێڕێتەوە.