سەردێر

بڕیاری قەدەغەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو هەڵدەوەشێتەوە

بڕیاری قەدەغەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو هەڵدەوشێتەوە و ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش داوا دەكات، لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی عیراق بڕگەیەكی تایبەت بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراوی ئەمریكی و كەنەدی زیاد بكرێت.


هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فڕاكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 بڕیاری قەدەغەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو هەڵوەشێنرایەوە.

لای خۆیەوە، عالیە نوسەیف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجەی 2021، بڕگەیەكی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی تێدایە، كە پەیوەستە بە قەدەغەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراوی ئەمریكا، تەنیا ڕێگە بە هاوردەی ئەو ئۆتۆمبێلە لێدراوانە دەدرێت كە زیانەكانیان كەمە.

خەڵك – بەشی هەواڵ