سەردێر

لە ماوەی 5 ساڵدا 207 ملیار دينار داهاتی ئاوی هەرێم بووە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی پێنچ ساڵدا زیاتر لە ٨٠٠ ملیار دینار لە كەرتی ئاو و ئاوەڕۆدا خەرجی هەبووە و 207 ملیار دیناریش داهاتمان هەبووە.


ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ڕایگەیاند، لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان لەكۆی 972 هەزار هاوبەشی ئاو تەنها 572 هەزار بەشداربوویان پێوەری ئاویان بەستووە، لە ساڵی 2015 تا 2020 واتە لەماوەی پێنچ ساڵدا زیاتر لە ٨٥١ ملیار دینار لە كەرتی ئاو و ئاوەڕۆدا خەرجی هەبووە و 207 ملیار دیناریش داهاتمان هەبووە.

دەشڵێت، ڕۆژانە بۆ هاووڵاتیان 1 ملیۆن و900 هەزار مەتر ئاو لەڕێگەی 11 فەرمانگە كە 13 هەزار فەرمانبەرمان هەیە دابین دەكەین.

خەڵك – ئارام سەردار