سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ گۆڕانكارییەك لە مووچەی فەرمانبەراندا ناكرێت.
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكرد، فەرمانبەر مووچەی خۆی هاوشێوەی پێشوو وەردەگرێت و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نایەت.
حەلبوسی وتیشی،”لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریداوە كە مووچەی فەرمانبەران لێی نەبڕدرێت، هیچ لێبڕینێكیش تێناپەڕێنرێت” .
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی خستەڕوو، “ئەوەی پەیوەستە بە پلە تایبەتەكان، لێبڕین ئەوان دەگرێتەوە و لەلایەن لیژنەی داراییەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە”.
خەڵك – بەشی هەواڵ