سەردێر

وەزیری شارەوانی: بەبوونی داهاتی زیاتر هاووڵاتییان دەتوانن داوای پڕۆژەی زیاتر بكەن

خەڵك-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار یەكەمین كۆنفرانسی خۆی بەناوی “كۆنفرانسی رێكخستنەوەی داهاتەكان” ساز كرد و وەزیری شارەوانیش ڕایدەگەیەنێت، ئەو كـۆنـفرانـسە لـە چـوارچـێوەی چـاكـسازیـیەكـانـی حـكوومـەت و بـایـەخـدانـێتی بـە پـرسـی ڕێكخسـتنەوەی سـەرجـەم سـێكتەرەكـان و دەشڵێت: “باری سەرشانی هاووڵاتییان گران ناكات، بەڵكوو سوودی بۆ هاووڵاتییان دەبێت و ئاستی پرۆژەكان بەرز دەكاتەوە”.

ئەمڕۆ یەك شەممە 7ی شوباتی 2021 لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە بەشداری بریكاری وەزیر و راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی تۆماری خانووبەرەی هەرێم و سەرۆكی شارەوانی پارێزگەكان و سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لە پەڕلەمان و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و ژمارەیەكی دیكەی بەرپرسی حكوومەت كۆنفرانسی ڕێكخستنەوەی داهاتەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوەچوو.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، ڕێكخستنەوەی داهاتەكان بارگرانی بۆ هاووڵاتییان دروست ناكات، بەڵكوو لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتییانە و دووبارە لە پڕۆژەكاندا بەگەڕ دەخرێنەوە.

وتیشی، “مەبەستیشمانە كە بـاس لـە داهـات دەكـەیـن، بـزانرێـت ڕێـژەیـەك لـەو داهـاتـە بـۆ خـودی ئـەو شـوێـنانـەیـە و بـۆ خـودی ئـەو شـارانـەیـە بـۆ خـودی ئـەو شـارۆچـكانـەیـە، كـە داهـاتـەكـەی لـێ كـۆدەكـرێـتەوە، كـۆكـردنـەوەی داهـاتیش لـەو شـارە خـەرج دەكـرێـتەوە، واتـە چـەنـدی ڕێـژەی داهـات زیـاتـر بـێت، هـاووڵاتـیان دەتـوانـن داوای پـڕۆژەی زیـاتـر بـكەن و فـەرمـانـگەكـانـی شـارەوانـی و ئـاو و گـەشـتوگـوزار و شـوێـنەواریـش لـە خـزمـەتـیان دا دەبن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ســـاڵـــی ٢٠٢٠ بـــەهـــۆی پـەتــای كـــۆرۆنـــاوە بـــارودۆخـــێكی زۆر سـەخــت ڕووی لـە هـــەمـــوو جـــیهان كـــرد و زەبــری كاریگەریـشی لـە بـواری ئــابــووری و دارایــی هــەمــوو ســێكتەرەكــان دا و داهـاتـەكـانـی حـكوومـەتـی هـەرێـمیشی لە هـەنـدێ بـواردا تـا نـزمـتریـن ڕادە دابـەزاند، لـە بـەراوردكـردنی كۆی داهـاتـی سـاڵـی ٢٠١٩ لـەگـەڵ سـاڵـی ٢٠٢٠دا دەبـینین داهـاتـەكـانـی وەزارەتـی شـارەوانــی بـە ڕێـژەی ٧٥% دابـەزی، بـەڵام سـەربـاری ئـەوەش حكوومەت بڕی یـەكـجار زۆر لــە كــۆكــردنــەوە و چــارەســەری خــاشــاك و دابــینكردنــی ئــاوی پــاكــی خــواردنــەوە و خــزمــەتــەكــانــی شــارەوانـی و خـزمـەتـی سـەوزایـی خـەرج كـردووە، كـە جـیاوازیـیەكـی ئـەوتـۆی لـەگـەڵ كـاتـەكـانـی پـێش پـەتـاكـە نـەبـووە.