سەردێر

داهاتی شارەوانی كەمیكردووە

خەڵك-ئارام سەردار

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە شاری هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە ٧ی شوباتی ٢٠٢١ كۆنفڕانسی ڕێكخستنەوەی داهاتی ڕێكخست، وەزیری شارەوانیش ڕایدەگەیەنێت، لەساڵی ٢٠٢٠ داهاتیان بەڕێژەی لە ٧٠٪ كەمی كردووە.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەو كۆنفڕانسەدا ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی چاكسازییەكانی حكومەتدا ئەو كۆنفڕانسەیان ڕێكخستووە و كابینەی نۆیەمیش لە هەوڵی ئەوە دایە چاكسازی لە هەموو بوارەكاندا بكات، تاوەكو لەڕێگای كۆكردنەوەی داهاتەوە چاكسازی دەكات خزمەتگوزاریی زیاتر پێشكەش بە هاووڵاتییان بكات.

دەشڵێت، بەهۆی ڕەوشی نەخوازراوی تەندروستی
لە ساڵی 2020دا بە بەراورد بە ساڵی 2019 لە ٧٠٪ی داهاتی وەزارەتەكەیان كەمی كردووە، بەڵام سەڕەڕای ئەوەش خزمەتگوزارییەكانمان بەردەوام بوون.

راشیگەیاند بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاریی بۆ هاووڵاتییان، بەپێویست دەزانرێت بە هەمووان هەوڵی ئەوە بدەین داهاتی شارەوانی بەرز ببێتەوە.