سەردێر

دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندێكی دیكەی ناو سلێمانی دەستپێدەكات

خەڵك-

دابەشكردنی ئەو نەوتەی لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دەنێردرێت بەردەوامە و بڕیارە ئەم هەفتەیە لەناو سلێمانی بگاتە مەڵبەندی 4 و ئەمڕۆش لە دەرەوەی شار دابەش دەكرێت.

تەها جەمال، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی سووتەمەنی لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی ٦ـ۲ـ۲٠۲۱ نەوت لە سنوری شارۆچكەی دەربەندیخان دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، دابەشكردنی نەوت لە سنووری مەڵبەندی سێ‌ تەواو بووە و ئەم هەفتەیە ئەگەر هیچ پێشهاتێك نەیەتە پێشەوە لە سنووری مەڵبەندی چوار دەستپێدەكات، كە بریتین لە گەڕەكەكانی مامۆستایان و قازی محەمەد و شێخان.

سەبارەت بە نرخی نەوتی حكومی وتی، “هەر بەرمیلێك بە 44 هەزار دینار دەدەین بە هاووڵاتیان و ئەو نرخە بۆ ناوشار و دەرەوەی شار وەكو یەكە و نەگۆڕاوە و بۆ وەرگرتنی دەبێت هاووڵاتی كارتی زیرەكی وەرگرتنی نەوتی سنووری ئەو مەڵبەندەی پێ‌ بێت”.