سەردێر

دراوە نوێیەكەی ئێران بەهای تمەنی بەزركردنەوە

خەڵك-
خاوەنی نوسینگەی نەشوان لە بازاری دۆلارەكەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، خستنەبازاری دراوی نوێی 100 هەزار تمەنی دەبوو بەهای تمەنی دابەزاندایە ، كەچی بەرزی كردەوە و خستنەڕووی كەمی دۆلار بۆ هاوسەنگ كردنەوەی بەهای دۆلارە بەو نرخەی لە بانكی ناوەندی جێگیر كراوە.

ئیبراهیم غەفوور ، خاوەنی نوسینگەی نەشوان لە بازاری دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، دراوی جۆری 100 هەزار تمەن ماوەیەكە لەبازاردا بوونی هەیە و مامەڵەی پێوەدەكرێت بەڵام لەم چەند ڕۆژدا ، كە بە فەرمی ناسێنرا دەبوو بەهای تمەن دابەزێنێت كەچی بەرزی كردووە.

دەشڵێت ،” ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 2ملیۆن و 370 هەزارتمەن بووە كاتی داخستن بووە 2 ملیۆن و 296 هەزار تمەن واتە بەهاكەی بەرزبووە نەك ئەوەی دابەزێت”.

وتیشی ،”ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عیراق ئەوەی خستەڕوو، كە دۆلار كەمتر بەشێوە حەواڵە دەفرۆشن بۆ ئەوەی بەهای دۆلار بگاتە ئەو ئاستەی، كە لە لایەن بانكەیانەوە دیاریكراوە، كە لە ئێستادا شێوازی حەواڵە بۆ وڵاتان (+) ە واتە دەبێت بۆ هەر 10 هەزار دۆلارێك بڕی 70 دۆلار بدرێت”.

ڕاشیگەیاند، ئێستا هەركەسێك بڕی 100 هەزار دۆلار (یەك دەفتەر) حەواڵە بكات بۆ وڵاتێك ئەگەر بە 145 هەزار دینار بیكڕێت دەبێت ئەوە بڕە پارەیە بخاتە سەری تا دەگاتە نرخی دیاری كراوی بانكی ناوەندی كە 146 هەزار دینارە واتە لە وڵاتان بە ژمارەیە مامەڵە دەكەن، كە بانكی ناوەندی عیراق دیاریكردووە نەك ئەوەی لە بازار ئاڵوگۆڕی پێوە دەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر بانكی ناوەندی فرۆشی دۆلاری بەشێوەی حەواڵە گەیاندنە ئەو ئاستەی كە شێوازەكەی لە (-) دا بوو ، ئەوا بۆ هەر 10 هەزار دۆلارێك دەبێت لەكاتی حەواڵە بڕێك پارە بگەڕێتەوە بۆ خاوەن دۆلارەكە.

ئاشكراشیكرد، ئێستا بۆیە نرخی دراو لە نێوان 145 هەزار بۆ 145 هەزار و 500 دینار دایە ، چونكە هێشتا بازرگانەكان شتومەكیان لە كۆگاكانیان هەیە، هەركات شتی نوێ هاوردە بكەن دەبێت 100 دۆلار بە 146 هەزار بشكێننەوە بۆ ئەو وڵاتانە كەواتە دەبێت بەبازار بە 147 تا 148 هەزار بفرۆشرێت .