سەردێر

پەرلەمانی عیراق بڕینی مووچەی فەرمانبەران هەڵدەوەشێنێتەوە

خەڵك-
حسێن عەرەب ئەندامی پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، پەرلەمان دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دەدات، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی بڕینی مووچەی فەرمانبەران.

حسێن عەرەب، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”پەرلەمانی عیراق دژ بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانە و دەنگ لەسەر هیچ بڕگەیەكی بودجە نادات كە زیان بە فەرمانبەران بگەیەنێت، ئەمەش لەنێوان زۆرینەی ئەندامانی پەرلەماندا ڕێكەوتنی لەسەركراوە”.

بە وتەی عەرەب”حكومەتی عیراق دەبێت پابەند بێت بە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژە یاسایەی كە لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر دەدرێت و ناتوانێت هیچ شتێك لە مووچەی فەرمانبەران ببڕێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی عیراق پێیوایە”حكومەت ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی یاسای باجی داهات جێبەجێ‌ بكات، یاسای بودجەش بەسەر هەموو یاساكاندا دەسەپێنرسێت، ئەوەی دەبڕدرێت لە مووچە، مووچەی توێژێكی دیاریكراوی فەرمانبەرە باڵاكانە”.