سەردێر

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆوە

خەڵك-
ئەمڕۆ نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و بەربەستی 59 دۆلاری بۆ بەرمیلێك تێپەڕاند، ئەمەش بە یەكەم بەرزبوونەوەی لەو جۆرەی نرخی نەوت دادەنرێت لە شوباتی 2020وە.

ئەم بەرزبوونەوەیە پەیوەندی بە كەمبوونەوەی ئاستی عەمباری نەوتی ئەمریكاوە هەیە كە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنتی بەڕێژەی 0.79% بەرزكردەوە گەیشتە 59.10 دۆلار، لە هەمان كاتدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تەكساس بەڕێژەی 0.89% بەرزبۆوە و گەیشتە 56.16 دۆلار.

شارەزایان پێیانوایە، هۆكاریی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ بڕیارەكەی ئەم دواییەی سعودیە دەگەڕێتەوە سەبارەت بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی شوباتی 2021 كە بە ملیۆنێك بەرمیل لەلایەن وڵاتەكەوە دیاریی كرابوو، وێڕای بڵاوبوونەوەی زانیارییەكان لەبارەی كەمبوونەوەی ئاستی عەمباری نەوتی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ نزمیترین ئاستى لە ئاداری 2020وە.