سەردێر

نرخی نەوت 58 دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك-
نرخی نەوت بەشێوەیەكی ناچاوەڕوانكراو بەرزدەبێتەوە و هۆكاریی ئەم بەرزبوونەوەیەش بۆ دابەزینی ئاستی عەمباری نەوتی خاو و بەنزین لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و زیادبوونی داواكاریی لەسەر نەوت و پێشبینی (ئۆپیك+) بۆ دروستبوونی كورتهێنان لە بازاڕەكاندا لە 2021 ، دەگەڕیتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساس بەڕێژەی 0.71% بەرزبۆوە و گەیشتە 55.15 دۆلار، بە هەمان شێوە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 58.10 دۆلار، ئەمەش بە بەرزترین ئاستی ئەو نەوتە دادەنرێت لە ماتگی ئایاری ساڵی ڕابردوو.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی سوكی بەسرە گەیشتە 58.5 دۆلار و بەرزیترن ئاستی لەماوەی ساڵێكێكدا تۆماركرد.

پەیمانگەی پترۆڵی ئەمریكایی ڕایگەیاند، عەمباری نەوتی ئەمریكایی لەم هەفتەیەدا بە بڕی 4.3 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە، ئەمەش بە پێچەوانەی پێشبینی شرۆڤەكاران كە ئاماژەیان بە زیادبوونی عەمبارەكانی ئەمریكا كردبوو بە بڕی 446 بەرمیل.