سەردێر

ئۆپیك پڵەس: بازاڕی نەوت كورتهێنان بەخۆوەدەبینێت

خەڵك-
شارەزایانی گروپی (ئۆپیك+” ڕایدەگەیەنن، ئەو كەمكردنەوە گەورانەی لەلایەن بەرهەمهێنەرانی نەوتەوە جێبەجێ‌ دەكرێن، گۆڕانكاریی لە بازاڕی نەوتدا دەكەن و لە ساڵی 2021دا كورتهێنان تۆماردەكەن.

ئەم ڕاگەیاندنەی ئۆپیك پڵەس لە كاتێكدایە كە پێشبینی دەكرێت داواكاریی لەسەر نەوتی خاو كەم ببێتەوە بەهۆی گرتنەبەری زیاتری ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان.

لای خۆیەوە ڕێكخراوی (ئۆپیك) پێشبینی كرد، داواكاریی ڕۆژانەی جیهانی لەسەر نەوت لە مانگی كانوونی یەكەمی 2021 بگاتە 97.9 ملیۆن بەرمیل، ئەمەش وەك ئەگەر و پێشبینییەكی بنەڕەتی.
بازاڕی نەوت لە جیهاندا بەهۆی تەنگژەی كۆرۆنا و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسەكە، بەشێوەیەكی گەورە كاریگەریی لەسەر دروستبوو، بۆ پشتگیریی لە بازاڕیش، بەرهەمهێنەرانی نەوت لە چوارچێوەی گروپی “ئۆپیك+”، بەرهەمەكانیان كەمدەكەنەوە.