سەردێر

نرخی مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یەك دیاریكرا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی یەك بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، كە لەنێوان 9 هەزار و 500 دینار بۆ 10 هەزار دینار دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی (١)ی سالی 2021 دیاری كرا و هاوكات خشتەی كارپێكردنی مۆلیدە ئەهلیەكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەجۆرێك لەكاتژمێر (5)ی ئێوارە مۆلیدە پێ دەكرێت و كاتژمێر (12:30) شەو دەكوژێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نـــرخـــی یـــەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە لەنێوان 9 هەزار و 500 دینار بۆ 10 هەزار دینار دیاری كراوە و مۆلیدەكانیش بەتێكڕای (255 تاكو 262) كاتژمێر كاریان كردووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، نرخی ئەمپێڕێك لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاوازە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەكاتی سەرپیچی ئاگاداری لێژنەكەمان بكەنەوە بەم ژمارە تەلەفۆنە ٠٧٥١٠٦٢٧٤٠٤ یان لەڕێگەی هەژماری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیمان لە فەیسبووكەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە سلێمانی بەهۆی كاركردنی مۆلیدەكان لەنێوان (260) بۆ (300) كاتژمێر نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای مۆلیدەی ئەهلی بۆ ئەو مانگە لە نێوان (9 هەزار و 750 دینار بۆ 11 هەزار و 500 دینار) دیاریكرا، بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.