سەردێر

لە سلێمانی بە سیستمی وزەی خۆر كارەبا بەرهەم دەهێنرێت

خەڵك-
كۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی لەڕێگەی وزەی خۆرەوە ٢٠٠ کیلۆوات کارەبا بەرھەم دەھێنێت.

لە ناوچەی بازیانی شاری سلێمانی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت بەسوودبینین لە وزەی خۆر ٢٠%ی کارەبای پڕۆژەکەی دابین کردووە و بڕیارە لە ئایندەدا پڕۆژەکە فراوانتر بکرێت و بڕێکی زیاتری کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆرەوە دابین بکات.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢ شوباتی ٢٠٢١ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونی د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پارێزگاکە بۆیەکەمجار (کۆمپانیای ئاڵا) تایبەت بەبەرھەمھێنانی ئاوی خواردنەوەی لەدەبەنراو کارپێکردنی پڕۆژەی سوودبینین لە وزەی خۆری ڕاگەیاند.

بەپێی زانیارییەكان، لە ئێستادا ٢٠٠ کیلۆوات کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە بەرھەمدەھێنرێت و 20 %ی کارەبای پڕۆژەکەی دابین دەکات.