سەردێر

كۆرۆنا ئاسمانی چۆڵ كرد

خەڵك-

توندكردنەوەی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەشتیارانی نیگەرانكردووە، بۆیە زۆرێكیان بەهۆی ئەو رێوشوێنانەوە بڕیاریانداوە كە سەفەر نەكەن لە رێگای ئاسمانەوە.

بەپێی راپرسییەك كە لە مانگی ئۆكتۆبەری رابردوودا ئەنجام دراوە، 43%ی ئەوروپاییەكان، 40%ی ئەمریكاییەكان، 65%ی چینییەكان ئامادەی سەفەركردن نین لە رێگای ئاسمانەوە بە فڕۆكە بەهۆی بەرزكردنەوەی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی كۆرۆنا بەتایبەت لە فڕۆكەخانەكان و كاتی گەیشتن و رۆشتن لە شوێنی سەفەر.

لە زۆرینەی وڵاتان و فڕۆكەخانەكانی جیهان رێوشوێنی توندو بێزاركەر گیراونەتەر لەگەڵ گەشتیاران بۆ خۆپارێزی لە كۆرۆنا كە زۆرجار لە كاتی دیاریكراودا لە گەشت بێبەش دەكرێن، تێكتەكانیان دەفەوتێت و كاتی گەشتەكانیان هەڵدەوەشێتەوە، لە كارو وادەكانیان دوادەكەون، زیانێكی زۆری داراییان پێدەگات، بەهۆی نەبوونی بەڵگەنامە پێویستەكانی سەفەرەوە كە لە فڕۆكەخانەكان داوایان لێ دەكرێت بەتایبەت پشكنینی پی سی ئار و چەندین بەڵگەنامەی دیكە یان كەرەنتینەكرد بۆ ماوەی 10 تا 14 رۆژ لە هەندێك وڵات یان رێگری لە سەفەری گەڕانەوە و چوون بۆ ئەوانەی پشكنینەكانیان پۆزەتیڤ دەردەچێت.

تا ئێستا حكومەتەكان، فڕۆكەخانەكان و هێڵە ئاسمانییەكان رێگایەكی دیكەی باشتریان بۆ مامەڵە لەگەڵ كۆرۆنا نەدۆزیوەتەوە كە هێندە بارگرانی بۆ گەشتیاران دروست نەكات.

ئەمە لە حاڵێكدایە هێڵە ئاسمانییەكانیش لە جیهاندا زیانمەندترینن بەهۆی كەمبوونەوەی گەشتەكان لەلایەك بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و رێگری گەشت لەنێوان وڵاتان، لەلایەكی دیكە بەهۆی كەمبوونەوەی گەشتیاران كە زیانەكانیان بە دەیان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

سەرباری كەمبوونەوەی گەشتە ئاسمانییەكان لە ساڵی رابردوو بەڵام پێشبینی زیادبوونی رێژەی پێسبوونی هەوا دەكرێت.

كەرتی فڕۆكەوانێكی سەرچاوەی سەرەكی ملیار تۆنی دووەم ئۆكسیدی كاربۆنە لە بەرگەهەوا لە 2019، كە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی سەركەوتووبوون بەشێوەیەكی سنوردار لەكەمكردنەوەی ژەهراوی بوون و پیسبوونی هەوا.